دیپای لە لیستی پێنج گرانبەهاکەی بەرشلۆنەدا نییە

سەرەڕای کێشە گەورەکانی یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا (2021-2022)، بەڵام هێشتا خاوەنی چەندین یاریزانی گرانبەهان کە نرخەکانیان نزیکی 100 ملیۆن یورۆ دەبێتەوە.

فرینکی دی یۆنگ، ئەستێرەی هۆڵەندی یانە کەتەلۆنییەکە بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت گرانبەهاترینە و نرخەکەی دەگاتە 90 ملیۆن یورۆ.

پێدری وەک دووەم گرانبەهاترین یاریزانی ئازولگرانا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، سەیریش لەوەدایە، مێمفیس دیپای ناوی لە لیستی پێنج گرانبەهاترینەکەدا نییە.

  1. فرینکی دی یۆنگ 90 ملیۆن یورۆ
  2. پێدری 80 ملیۆن
  3. مارک ئەندرێ تێرشتیگن 60 ملیۆن
  4. ئانسو فاتی 60 ملیۆن
  5. عوسمان دێمبیلی 50 ملیۆن
  6. مێمفیس دیپای 45 ملیۆن
  7. فیلیپی کۆتینیۆ 30 ملیۆن
  8. سێرجینیۆ دێست 30 ملیۆن
  9. کلیمۆنت لۆنگلێت 25 ملیۆن
  10. ڕۆناڵد ئاراوخۆ 25 ملیۆن
بابەتی پێشتر

ڤان دایک باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشاندەکات

بابەتی دواتر

ئۆپیك: بەرهەمهێنانی نەوت 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاددەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share