دیمەنی گوندەکانی بناری سەنگاو کە ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی تێدا دەردەکەوێت

جەلال شێخ کەریم عیسا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی دەردەکەوێت و دەڵێت، “ئەنجامی هەوڵ و تەقەلاکانم کە بە دڵی خۆم وخەمخۆرانی ژینگە و ئاژەڵ دۆستانە مایەی شانازیمن”.

جەلال شێخ کەریم داوا لە خەڵکی گوندەکانی بناری سەنگاو دەکات، بەشداربن لە پاراستنی جوانییەکانی سرووشت و دوورکەوتنەوە لە راوکردن و رێگری لە راوی گیاندارە کێوییەکان بۆ ئەوەی کوردستانمان جوانتر بکەین.

ناوبراو جەختیشدەکاتەوە، ئەگەر کەسێکتان بینی بە چەکەوە لە سنوورەکانتان و گومانی راوکردنتان لێکرد، رێگەی لێ بکەن، چونکە دڵسۆزی بۆ ژینگە ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەییە.

دەشڵێت، ڤیدیۆکە لەلایەن محەمەد فوئادەوە تۆمارکراوە کە پاسەوانی سنوورەکە دەکات.

ڤیدیۆکەی لە تەلەگرامی تۆڕی میدیایی ئێستا ببینە.. https://t.me/estamediea/42492

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: گۆڕانکاریی بەسەر هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان دێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەو هاوکارییە داراییەی هاوپەیمانان مانگانە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشیدەکات گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، گۆڕانکاری…
Total
0
Share