خولی 115ی کۆلێژی سەربازی دەکرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە کردنەوەی خولی 115ی کۆلێژی سەربازی لە زانکۆی بەرگریی نیشتیمانیی عێراق.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، پێشکەشکردن لە سبەی 16ی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 21ی مانگ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، لە رێگەی لینکی فڕۆمی تایبەتەوە داواکاری پێشکەش دەکرێت، و وردەکاری و زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی رەسمی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وێبسایت و پلاتفۆڕمی حکومی ئوور وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاروایە…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: هەر قەزایەک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان لەگەڵی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری ویستووە و دەشڵێت، هەر قەزایەکی…
Total
0
Share