(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

بەهۆی دۆڕاندنی لیڤەرپوڵەوە، مانچستەر یونایتد دەتوانێت لوتکەی پریمەرلیگ بگرێتەوە

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد.

ساوزامپتن لە سانت ماریز ستادیەم میوانداری لیڤەرپوڵی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی دوو و لەگەڵ دەستپێکی یاری بە شێوەیەکی هونەری ناوازە لەلایەن دانی ئینگزەوە تۆمارکرا.

دۆڕاندنی ئەستێرەکانی “ڕێدز” دوای ئەوەدێت کە لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی ڕابردوو بەرانبەر یانەکانی وێست برۆمیچ و نیوکاسڵ یەکسانبوونیان تۆمارکرد و چوار خاڵیان لە ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ لەدەستدا، ئەوەش یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی ڕوبەڕوی ڕەخنەی توند دەکاتەوە، بەوپێیەی لە سێ ڕوبەڕوبوونەوەدا حەوت خاڵی لەدەستداوە و دووەم دۆڕاندنە لەم وەرزەدا و چانسی بەخشیوە بە یانەی مانچستەر یونایتد لوتکەی خولەکە بگرێتەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی لیڤەرپوڵ لەکۆی 17 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی لە 33دا وەستایەوە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، بەڵام چانسێکی گەورەی بە یانەی مانچستەر یونایتد بەخشی بە جیاوازی سێ خاڵ لوتکە بگرێتەوە، چونکە هەردوو یانە بە 33 خاڵ یەکسانن و یونایتد یارییەکی کەمتری ئەنجامداوە، لەبەرانبەردا یانەی ساوزامپتن بە 29 خاڵەوە لە پلەی نۆیەمەوە بۆ شەشەمی ڕیزبەندی سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشە لە ئێران دەكات

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 1-1 قادیش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤالڤێردی تووشی پێكان بوو

ڤالڤێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بووە و 10 ڕۆژ لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە. پزیشكەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایانكردووە،…
Total
0
Share