پێنج ڕاهێنەری ناودار بێکارن و چاوەڕێی ئۆفەری یانەیەک دەکەن

پێنج ڕاهێنەری ناوداری ئەوروپا چاوەڕوانی ئۆفەرێک دەکەن لە یانەیەکی گەورەوە

ئەم وەرزە بۆ ڕاهێنەرانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئاسان نابێت، لە ئەگەری دوورخستنەوەی هەر یەکێکیاندا ڕاهێنەری شوێنگرەوە و بەتواناتر ئامادەیە.

مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵ یەکێکە لەو ناوە گەورانەی ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە، هۆکارەکەش بۆ ئەنجامە خراپەکانی گانەرز دەگەڕێتەوە لەم وەرزە (2020/2021)ی خولی نایابی ئینگلیزی.

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا 14 خاڵی لە کۆی 14 یاری کۆکردووەتەوە، بەهەمان شێوە ڕۆناڵد کومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، لە ئەگەری سەرکەوتنی ڤیکتۆر فۆنت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسا ئەگەرێکی بەهێز هەیە دووربخرێتەوە.

بەرشلۆنە لەم وەرزەدا پلەی پێنجەمی گرتووە و لەکۆی 13 هەفتەی لالیگا تەنها 21 خاڵی کۆکردووەتەوە.

جگە لە بارسا و ئارسیناڵ چەندین یانەی دیکە ئەگەری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانیان هاتووەتە ئاراوە، وەک شوینگرەوەش ئاماژە بە ناوی پێنج ڕاهێنەری بێکار دەکرێت، کە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئۆفەری یانەیەکن.

 

ماسیمیلیانۆ ئالێگری: دوای کۆتاییهاتنی وەرزی 2018/2019 ئەرکی ئالێگری لە یانەی یوڤانتۆس کۆتاییهات، تاوەکو ئێستا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە، چەندین یانەی گەورەی وەک مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان پەیوەندیان لەگەڵدا بەستووە.

ئالێگری لە پێشوودا پۆستی ڕاهێنەری چەند یانەیەکی گەورەی وەک میلان و یوڤانتۆسی بەدەستهێناوە، شەش نازناوی خولی ئیتاڵیا و چوار جامی ئیتاڵیا و سێ جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری، ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس

 

ماوریسیۆ پۆچتینۆ: لە پێشوودا ڕاهێنەری یانەکانی ئیسپانیۆل و تۆتنهام و ساوزامپتن بووە، لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە.

سەرەڕای ئەوەی نازناوە گەورەکانی بەدەستنەهێناوە، بەڵام لەگەڵ یانەی تۆتنهام بەهێزترین ساتەکانی تێپەڕاندووە، لە ساڵی 2015 جامی کاراباوی بەدەستهێنا و 2019 گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ماریسیۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام

 

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی: دوای شکستهێنان لە جامی سوپەری ئەوروپا لە پۆستی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دوورخرایەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە دووجار نازناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە، لە ئیسپانیا ڕاهێنانی بە چەندین یانەی وەک ئەتلەتیک بلباو، ڤالێنسیا، ڤیاڕیاڵ و ئۆڵۆمپیاکۆس لە یۆنان کردووە.

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری پێشووی بەرشلۆنە

 

ماوریزیۆ ساری: دوای دوورخستنەوەی لە یانەی یوڤانتۆس هیچ پۆستیکی دیکەی وەرنەگرتووە، بەڵام بەردەوام بە یانە گەورەکانەوە دەبەسترێتەوە لەنمونەی ئارسیناڵ و فیۆرنتینا.

وەرزی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی خولی ئیتاڵیای چنییەوە، پێش وەرزێک لەگەڵ چێڵسی نازناوی خولی ئەوروپی بەدەستهێنا، ئەو دوو نازناوەش تاکە دەستکەوتن لە مێژووی ڕاهێنەرە جگەرەکێشەکە، بەهێزترین ساتەکانی لە یانەی ناپۆلی بووە و شێوازێکی هێرشبەری ناوازەی بەگەڕخستووە تاوەکو ئێستاش گاتوسۆ کاری لەسەردەکات.

ماوریزیۆ ساری، ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس

 

لیۆناردۆ جاردیم: لە دیسێمپەری 2019وە جاردیمی پۆرتوگالی لە پۆستی ڕاهێنەری مۆناکۆ دوورخراوەتەوە، تاوەکو ئێستا پەیوەندی بە یانەی دیکەوە نەکردووە.

ئەم ڕاهێنەرە دۆزەرەوە و دەرخەری لاوە بەهرەمەندەکان بووە لە نمونەی کیلیان مباپێ، تۆماس لیمار، باکایۆکۆ، نازناوی خولی فەرەنسای بەدەستهێناوە و گەیشتووەتە فاینەڵی جامی فەرەنسا و قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2016/2017.

لیۆناردۆ جاردیم، ڕاهێنەری پێشووی مۆناکۆ
بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتی بۆ چەند وڵاتێک ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share