ئۆپیك: بەرهەمهێنانی نەوت 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاددەكەین

ڕێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكرد، پابەنددەبێت بە بەرهەمهێنانی نەوت بەو شێوەیەی كە ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە ئەویش زیادكردنی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.

ئەو زیادكردنەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت كە ئۆپیك لەسەری ڕێككەوتووە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە، وەك لیژنەی چاودێریی وەزاریی هاوبەش لە كۆمەڵەی “ئۆپیك+” ئاشكرایكردووە.

بڕیارەكەی ئۆپیك لەكاتێكدایە ماوەیەكە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و چەند ڕۆژێكە هەر بەرمیلێكی بە نزیكەی 80 دۆلار دەفرۆشرێت.

بەشێك لە شارەزایانی بواری نەوت پێشبینیدەكەن نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە و بگات بە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام دیارنییە ئەو زیادكردنەی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو كاردەكاتەسەر نرخی نەوت یاخود نا و هێشتا لێدوانی لەبارەوە نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share