لێدوانی ڕاهێنەری ناپۆلی پێش یارییەکەى ڕیاڵ مەدرید

/ ریال مەدرید لیستێک یاریزانی باشی هەیە و ئێستاش نزیکەى 10 یاریزانی هەیە کە دوو ساڵ لەمەوبەر پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ بوون، یارییکردن بەرامبەریان ئازایەتی دەوێت

/ پێویستە بەردەوام فشاریان بخەینە سەر بۆ ئەوەى نەهێڵین تواناکانی خۆیان دەربخەن

/ ریال مەدرید پاش رۆیشتنی بنزیمە بەشێوەیەکی باش بیری کردەوە و بۆندی لەگەڵ بیلینگهام ئیمزاکرد

/ بیلینگهام لە پشتی هێرشبەرەکانەوە بە باشی یاریی دەکات و مەترسییەکی زۆری هەیە بۆ سەر تیپی بەرامبەر

/ ریال تەنها بیلینگهام نییەو خۆسیلۆش گۆڵکارێکی بەتوانایە بەتایبەت لە تۆپە وەستاوەکاندا

/ هیچ پێویست ناکات باس لە گەورەیی ریال بکەین، ئێمە خۆمان دەزانین بەرامبەر چ یانەیەک یاریی دەکەین

/ مۆسیقاى چامپیۆنزلیگ خۆی وا لە یاریزانەکان دەکات گوروتینی چامپیۆنز لیگ بیانگرێت

بابەتی پێشتر

پێنج یاریی ، داهاتووی پیۆلی دیاریی دەکات

بابەتی دواتر

دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share