ڤان دایک باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشاندەکات

بەرگریکاری پۆڵایینی یانەی لیڤەرپوڵ، ڤێرجیل ڤان دایک پێیوایە لیۆ مێسی تاوەکو ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیهان، ڤان دایک بە میدیاکانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە، “لیۆ مێسی هەڵدەبژێرم، چونکە تاوەکو ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە”.

هەروەها دەڵێت، “مێسی و کریستیانۆ لەچەند ساڵی ڕابردوودا ڕیکۆرد و ژمارەی خەیاڵییان تۆمارکرد، ئەوەی ئەو دووانەیە کردوویانە باوەڕپێنەکراوە، بەڵام ئەگەر ناچاربم یەکێکیان هەڵبژێرم، مێسی دەستنیشاندەکەم”.

مێسی و کریستیانۆ ساڵانێک بەدرێسی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە باشترین ئاستیان پێشکەشکرد، لە ئێستادا جادوگەرەکەی ئەرجەنتین بۆ پاریس سان جێرمان و دۆنی پۆرتوگال بۆ مانچستەر یونایتد یاریدەکەن.

کریستیانۆ لە تۆمارکردن و ڕەخساندنی گۆڵ بەدرێسی یونایتدەوە بەردەوامبووە، لە بەرامبەردا مێسی تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و چاوەڕوانی زیاتری لێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

پلاندانانی عێراق ڕێکاری نوێ بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان جێبەجێدەکات

بابەتی دواتر

دیپای لە لیستی پێنج گرانبەهاکەی بەرشلۆنەدا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share