دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی با 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوكردووەتەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش، پلەكانی گەرما لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەكانی گەرما سبەی هەینیی گۆڕانكارییان بەسەردا نایەت و خێرایی “با”ش 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، هەروەها ئاستی بینینیش 8 تا 10 كیلۆمەتر دەبێـت.
كەشناسیی عێراق پێشبینی ئەوەشی كردووە، ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ڕێژەی بینینیش 6 بۆ 8 كیلۆمەتر دەبێت.