چین فڕۆكەیەكی خێراتر لە دەنگ تاقیدەكاتەوە

لەئێستادا چین تاقیكردنەوە لەسەر فڕۆكەیەكی خێراتر لە دەنگ دەكات، تەنانەت خێراترە لە فڕۆكەی كۆنكۆرد، بەجۆرێك دەتوانێت سەرنشین لە پەككین-ەوە بۆ نیویۆرك بە كەمتر لە دوو كاتژمێر بگەیەنێت.

زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر دوایین فڕینی فڕۆكەی كۆنكۆردی ئەفسانەیی تێپەڕبووە، بەڵام پێدەچێت چین جێگرەوەكەی دروستبكات، كۆمپانیای “سپەیس ترانسپۆرتیشن” كە بارەگاكەی لە پەككین-ە، كار لەسەر دروستكردنی فڕۆكەی خێراتر لە دەنگ و خێراتر لە “نەوەی كۆنكۆرد” دەكات كە ئاژانسی ناسا كار لەسەر پەرەپێدانی دەكات.

لە تاقیكردنەوەكاندا، خێرایی بزوێنەری فڕۆكەكە گەیشتە چوار ماخ یان چوار هەزار و 900 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، واتە چوار هێندەی خێرایی دەنگ، لە بەرزیی زیاتر لە 20 كیلۆمەتر، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی “ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست”.

ئەمەش دوو هێندە خێراترە لە ئەوپەڕی خێرایی فڕۆكەی كۆنكۆرد (دوو ماخ یان دوو هەزار و 153 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا) و سێ هێندەی خێرایی “نەوەی كۆنكۆرد”ی سەر بە ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی “ناسا” (هەزار و 508 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).

كۆمپانیای سپەیس ترانسپۆرتیشن لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بزوێنەرەكە خاوەن توانایەكی بازرگانیی گەورەیە لە بواری فڕۆكەوانیی خێرایی بەرز لە بوارە ئاسمانییە نزیكەكاندا.

كۆمپانیاكە دەیەوێت فڕۆكەكە بۆ یەكەم گەشت لە ساڵی 2027 ئامادەبكات و یەكەم گەشتی گواستنەوەی بازرگانیی خێرایی بەرزیشی لە خاڵێكەوە بۆ خاڵێكی دیكە تا ساڵی 2030 ئامادەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاقیكردنەوەی پاراستنی زەوییە
ناسا كەشتییەكی ئاسمانی دەكێشێت بە هەسارۆچكەیەكدا

لە تاقیكردنەوەیەكی ستراتیژیدا بۆ پارێزگاریكردن لە زەوی، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ‏ئەمریكی (ناسا) پلان بۆ هەڵدانی كەشتییەكی ئاسمانی دادەنێت،…
زیاتر ببینە

بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە. ئەم کونە…
Total
0
Share