دیالە.. لەلایەن “داعش”ەوە دوو هاوڵاتی كوژران و یەكێكی دیكەش ڕفێندرا

لە سنووری ناحیەی كەنعان لە پارێزگای دیالە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە هێرشێكی “داعش”دا دوو هاوڵاتی كە پیشەیان شوان بووە، كوژران و یەكێكی دیكەش ڕفێندراوە.

مەهدی شەمەری، بەڕێوبەری ناحییەی كەنعان لە سنووری پارێزگای دیالە بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی شوبات، چەند چەكدارێكی داعش هێرشیان كردووەتە سەر چەند شوانێك”.

ئاشكراشیكردووە، “چەكدارانی داعش دوو شوانیان كوشتووە و یەكێكی دیكەشیان ڕفاندووە”.

بەڕێوبەری ناحییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “چەكدارانی داعش هەستاون بە دزینی مەڕ و ماڵاتەكەی ئەو شوانانە و بارودۆخی ئەمنیی ناوچەكە تێكچووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکان: کازمی بە نهێنی لەگەڵ ئێرانییەکان ڕێککەوتووە بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان، ڕایانگەیاند کە کازمی لە ڕێککەوتنێکی نهێنیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕێککەوتوون بۆ وەستاندنی هێرشی موشەکی سەر…
Total
0
Share