چەندین خانوو بەبێ ئاگاداریی خاوەنەكانیان فرۆشراون

كەسێك دەستگیركرا كە چەندین خانووی هاوڵاتییانی بەبێ ئاگاداریی خۆیان فرۆشتووە و بەڵگەنامەكانی ساختەكردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، تۆمەتبارێك لە بەغداد دەستگیركراوە كە فێڵی لە هاوڵاتییان كردووە، خانوویەكی چۆڵی بەبێ ئاگاداریی خاوەنەكەی فرۆشتووە.

ئاشكرایكرد، پێشتر زانیارییان پێگەیشتبوو كە ئەو كەسە چەندین خانوو، هەیكەل و زەویی هاوڵاتییانی بەبێ ئاگاداریی خۆیان فرۆشتووە و بەڵگەنامەكانی ساختەكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی پۆلیس بۆسەیان بۆ تۆمەتبارەكە داناوە و لەناو خانوویەكی چۆڵدا و لە كاتی مامەڵەكردنی فرۆشتنی خانووەكەدا بە بڕی 17 ملیۆن دینار، لە لایەن هێزەكەوە دەستگیركراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەو تۆمەتبارە چەندین بەڵگەی ساختەی پێبووە كە تیایاندا ناوی خۆی گۆڕیوە و مامەڵەی بە زەوی و موڵكی هاوڵاتییانەوە كردووە، دانی بەوەدا ناوە كە پێشتر چەندین خانوو، هەیكەل و زەویی هاوڵاتییانی بەبێ ئاگاداریی خۆیان فرۆشتووە.

بابەتی پێشتر

کیسەڵێک لە سووتان ڕزگارکرا

بابەتی دواتر

قائیمقامی چەمچەماڵ پەیامێك بە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: بەنزین هەناردەی وڵاتان دەكەین

بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، نزیكبووینەتەوە لەوەی بەنزین هەناردەی وڵاتان بكەین. ئیحسان موسا غانم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمەكانی…
Total
0
Share