لە هەولێر خۆبەخشانی تەندروستی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن

لە شاری هەولێر خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن و هەژمارکردنی ساڵی خزمەتییان دەکەن.

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی شاری هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، داوای دامەزراندن لە کەرتی تەندروستیدا دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین یاداشت و داواکارییان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار کردووە بەڵام سوودی نەبووە.

هاوکات، نوێنەری خۆبەخشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی، “داواکارین سەرجەم کارمەندانی کەرتی تەندروستی بە شێوازی هەمیشەیی دابمەزرێن و ساڵی خزمەتیان بۆ هەژمار بکرێت کە 10 ساڵە”.

ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 هەزار کارمەند دەبێت و بێبەشن لە مافی دامەزراندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
Total
0
Share