ئەمریكا بەردەوامدەبێت لە ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەكان

بلینكن: هاوبەشیی قوڵ و جۆراوجۆر لەگەڵ عێراق خزمەت بە گەلی ئەمریكا دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پابەندیی درێژمەودای واشنتن بە سەقامگیریی عێراق و بەهێزی و گەشەپێدانی دوپاتدەكاتەوە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەركی لەناوبردنی داعش كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو گۆڕاوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە خۆی دەبینێتەوە لە بەهێزكردنی توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا دوپاتیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان وەك فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنانی هێزە عێراقییەكان و كاراكردنی و پێشكەشكردنی ڕاوێژ پێیان.

ئاشكراشیكرد، بلینكن باوەڕی خۆی نیشاداوە بەوەی هاوبەشیی قوڵ و جۆراوجۆر لەگەڵ عێراق خزمەت بە گەلی ئەمریكا دەكات.

لە كۆتایی تەمموزی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە كۆتایی ئەمساڵدا كۆتایی بە “ئەركی شەڕكردن” لە عێراق دەهێنێت و دەست بە “قۆناغێكی نوێ” لە هەماهەنگیی سەربازیی لەگەڵ عێراق دەكات.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل: لەگەڵ بایدن ڕێککەوتین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

مێسی و مباپێ بانگهێشتی یارییەکەی ئەمشەو کراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا شۆفێر بە شێوەی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات و بڕیارە پڕۆژەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.…
Total
0
Share