بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە شەش کەس بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە، لە گەرمیان، کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی مەحمود قەجەری سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، شەش بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سووتابوو.

دەشڵێت، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (ئارش ئەحمەد حەسەن) لەدایکبووی 2014 بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەکەیەوە گیانیلەدەستدا و باوک و برایەکی لەگەڵ دوو خوشکی برینداربوون، ئێستا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، بەمەبەستی توێکاریی تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە، و پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و لەسەر هۆکاری رووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share