گەرمیان.. سێ تۆمەتبار دوای غازدزین ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕا و كەوتنە دەست پۆلیس

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار، دوای ئەوەی لەکاتی دزیکردندا هەڵاتوون، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و بە برینداری کەوتنەتە دەستی پۆلیس.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ڕزگاری دوو پیاو و ئافرەتێک بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب واز دەڕۆنە لای ماڵی غازفرۆشێك، كە ئۆتۆمبێلی غازەكەی لەبەر دەرگای ماڵەوە ڕاگرتووە، تۆمەتبارەكەن چەند غازێكیان دزیوە، بەڵام لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تۆمەتباران هەڵدێن.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لەو كاتەدا غازفرۆشەكە خۆی بە ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكاندا هەڵواسیوە بۆ ئەوەی هەڵنەیەن، تۆمەتبارانیش دوای ئازاردانی، لە ئۆتۆمبێلەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “دوای ئەوەی تۆمەتبارەكان بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن، ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبن”.

لەئێستادا یەکێک لە تۆمەتباران کە شۆفێر بووە، هەروەها خاوەنی ماڵەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی کراون.

پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، “دوو تۆمەتبارەکەی دیکە کە یەکێکیان ئافرەتە، لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەریان بۆکراوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی و ماددەی 23ی یاسای هاتوچۆ، بەندکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیا دەكات

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
Total
0
Share