مه‌ترسیداره‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ
ڕوسیا ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی مووشەكێكی ئەتۆمی دەكات

وێنەی مانگە دەستكردەكان

بەپێی چەند وێنەیەكی مانگە دەستكردەكان، پێدەچێت ڕوسیا ئامادەكاری بكات بۆ تاقیكردنەوەی دوایەمین مووشەكی كە بە وزەی ئەتۆم كاردەكات و بە (سكای فۆڵ) ناودەبرێت.

چەكەكە مایەی تێڕامانە و تایبەت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سیستمی بەرگریی ئەمریكا بونیادنراوە.

وێنەكان كە لە 16ی ئەم مانگە لەلایەن كۆمپانیای بازرگانیی وێنەگرتن بە مانگە دەستكردەكانی (كابیلا سپەیس) گیراون، ئاماژەی بەهێز لەخۆدەگرن بەوەی ڕوسیا ئامادەكاری دەكات بۆ تاقیكردنەوەی مووشەكی كرۆز كە بە وزەی ئەتۆم كاردەكات.

شوێنی تاقیكردنەوەكە لەنزیك جەمسەری باكوورە. وەك ئەوەی شارەزایانی سەنتەری (میدلبری) بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەكانی قەدەغەكردنی بڵاوەپێكردنی چەكی ئەتۆم، كە شیكردنەوەیان بۆ وێنەكان كردووە، ئاماژەیان پێداوە.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئەمریكی پێیانوایە ڕوسیا پێدەچێت ئامادەكاری بكات بۆ تاقیكردنەوەیەكی دیكەی ئەوەی ناویلێنراوە مووشەكی (بوریفیستنیك) لەچێوەی بەرنامە پلەبەندە پێشكەوتووەكەی، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پرسەكە باسیدەكات.

كەناڵی (سی ئێن ئێن) دەڵێت، ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە، پنتاگۆن و وەزارەتی بەرگریی ڕوسیاش ڕوونكردنەوە نادەن.

جیفری لویس، توێژەر و شارەزای چەك لە پەیمانگای میدلیری كە چاوی بە وێنەكان كەوتووە پێیوایە، “بەكارهێنانی وزەی ئەتۆمی، لەڕووی بنەماوە، دەشێت مەودایەكی بێسنووری فڕین بداتە مووشەكی كرۆز”.

وتیشی، چەند پرسیارێكی بنەڕەتی هەن، لەوانە ئایا دەشێت سیستمەكە بەسەركەوتویی كاربكات، سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی تاقیكردنەوەی سیستمەكە دروستیاندەكات لەسەر ژینگە و تەندروستیی مرۆڤ؟

لویس بە كەناڵەكەی وتووە، مەترسییەكان هانی هەندێك لە شارەزایانیان داوە چەكەكە بە (چێرنۆبڵی فڕیو) ناوببەن.

پێشتر ڕوسیا لانیكەم تاقیكردنەوەیەكی لەسەر مووشەكی كرۆز كە بە وزەی ئەتۆم كاردەكات لەهەمان مۆڵگەی پێشووی نزیك جەمسەری باكوور لە تشرینی یەكەمی 2017 ئەنجامدا. وەك باسدەكرێت دواتریش مۆسكۆ چەندین تاقیكردنەوەی دیكەی لە مانگەكانی دیكەدا ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی هیچیان سەركەوتوو بن.

لە ئازاری 2018شدا ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ڕەزامەندی لەسەر تاقیكردنەوەی مووشەكێكی هاوشێوە دا.

ڕوسیا كار لەسەر نوێكردنەوەی چەكە ئەتۆمییە ستراتیژییەكانی دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك و پتەوكردنی بانگەشەكانی بەوەی هێزێكی سەربازیی گەورەیە، ئەمەش مەترسی ڕوودانی كێبڕكێی چەكی ئەتۆمی دێنێتەئاراوە لەكاتێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكانیش لەهەوڵی نوێكردنەوەی توانا ئەتۆمییە سەربازییەكانیدایه‌.

س: شەرق ئەوسەت + CNN

بابەتی پێشتر

كەشناسی: هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی بارەگای بارزانی داوای لێبوردن لە كازمی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
36
Share