ئەمریكا نیو ملیار ڤاكسینی كۆرۆنا بەژمارەیەك وڵات دەبەخشێت

دوا وادەی دابەشكردنی بە حوزەیرانی 2022 دیاریكراوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، واشنتن 500 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا دەكڕێت و تا حوزەیرانی ساڵی 2020 دەیبەخشێتە وڵاتانی جیهان.

یەكەم 200 ملیۆن ژەم تا كۆتایی ئەمساڵ لەڕێی سیستمی كۆڤاكسەوە دابەشدەكرێت، وەك ئەوەی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی پێدا و ئەوەشی خستەڕوو، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكی دواتری ئەمڕۆدا ئاشكرایدەكات كە ویلایەتە یەكگرتووەكان نیو ملیار ڤاكسین لە كۆمپانیای فایزەر دەكرێت و دەیبەخشێتە 92 وڵاتی داهات كەم و مامناوەند و یەكێتی ئەفریقا.

وەزارەتی دەرەوە پلانەكەی بایدنی بە “كاری مێژوویی” ناوبردووە كە دەشێت ببێتە هاوكار لە چڕكردنەوەی جەنگی جیهان دژ بە پەتاكە.

بابەتی پێشتر

زیندانیەک لە چاکسازیی دهۆک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

زیقار.. ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا كه‌وته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share