تەندروستیی هەڵەبجە: 64 بەركەوتووی چەكی كیمیایی ترسی نابینابوونیان لەسەرە

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە باش لە كەموكوڕییەكانی تەندروستی لە سنوورەكەیاندا دەكات و دەشڵێت، 64 بەركەوتووی چەكی كیمیایی ترسی نابینابوونیان لەسەرە.

ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ئەمڕۆ لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد، نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بەدەست گرفتی كەمیی دەرمان و پێداویستییەكانیەوە دەناڵێنێت.

ئازاد مستەفا باسی لەوەشكرد، دەیانەوێت (بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنێت) نەخۆشخانەكە دابخرێت و وتی، “بودجەی نەخۆشخانەكە سفرە، ئەیانەوێت پەیاممان پێبدەن كە پێویست نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، 64 بەركەوتووی كیمیایی ترسی نابینابوونیان لەسەرە، لەبەردەم ئەوەدان بیناییان لەدەستبدەن.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە روونیكردەوە، لەماوەی رابردوودا سووتەمەنیی نەخۆشخانەكە لە خێرخواز دابینكراوە.

ئەو وتانەی بەرپرسەكەی تەندروستی هەڵەبجە لە رێوڕەسمێكدا بوو پاش دابینكردنی هەندێك لە پێداویستی پزیشكی بوو لەلایەن وڵاتی فەرەنساوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share