زیقار.. ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا كه‌وته‌وه‌

ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ توشبوانی كۆرۆنا له‌ پارێزگای زیقاڕ كه‌وته‌وه بەهۆیەوە 20 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان “ئه‌مشه‌و له‌ به‌شی خه‌واندنی توشبووانی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێن له‌ پارێزگای زیقار، ئاگركه‌وته‌وه”‌.‌

ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌‌، تیمه‌كانی فریاگوزاری و كه‌سوكاری توشبووانی كۆرۆنا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خه‌وێنران و له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.

هەرچەندە تاوەكو ئێستا لایه‌نه ‌فەرمییەكان هیچ زانیارییه‌كیان له‌ باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ و زیانه‌ گیانیەكانی ئه‌و ڕووداوه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه، بەڵام بەپێی سەرچاوەی میدیا عێراقییەكان 20 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 15 كەسیش برینداربوون.

له‌ مانگی نیسانی ڕابردووشدا، ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غداد كه‌وته‌وه‌، كە بەهۆیەوە زیاتر له‌ 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا نیو ملیار ڤاكسینی كۆرۆنا بەژمارەیەك وڵات دەبەخشێت

بابەتی دواتر

قسەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دوو ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
16
Share