تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکات بە مەبەستی چارەسەر.

لە نووسراوێکدا کە واژووی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتووە، “تکایە رەزامەندیی بفەرموون بە خەرجکردنی بڕی 262 ملیۆن و 110 هەزار دینار، بەمەبەستی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی”.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو بەرکەوتووانەی چەکی کیمیایی دەنێردرێنە وڵاتی ئێران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لەبارەی نووسراوەکەوە دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاندووە، ئەو بەرکەوتووانە ژمارەیان 64 کەسە و بەمەبەستی نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاو دەنێردرێن بۆ وڵاتی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پیربوونی بایۆلۆژی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە…
Total
0
Share