كەشناسێك: بەشێكی زستان و تەواوی وەرزی بەهار تەڕ و باراناوی دەبێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشێكی زستان و تەواوی وەرزی بەهار تەڕ و باراناوی دەبێت و گۆڕانگارییەكانی زەریای ئەتڵەسی بەرەو ئەرێنین و سەرڕووی پانتایی ئاوەكانی بە گشتی بەرەو گەرمبوون چوون، هەرچەندە تاوەكو ئێستا دۆخی دابارین لە بەشێكی ناوچەكانمان خراپە.

وتیشی،”پێشبینیدەكەین لەم مانگەدا دۆخەكە یەكەم هەنگاوی ئاساییبوونەوە و ئەرێنی و باش بوونەوە بنێت بەشێكی باشی زستان و تەواوی وەرزی بەهار تەڕ و باراناوی دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەم مانگەدا شەپۆلی باشی تێدایە لەناو نیوەی دووەمدا هەروەها تەواوی مانگەكانی دیكەش شەپۆلی بەهێزی تێدەكەوێت ئەمەش سوودی خۆی دەبێت بۆ زیادبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی و بەربوومی كشتوكاڵی و دوورخستنەوەی ناوچەكان لەوشكی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share