چەند رێگایەک بۆ باشترکردنی سەرنج ئاشکرادەکرێن

کەمبوونەوەی سەرنج، یەکێکە لەو کێشانەی کە روبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە و زۆرجاریش دەبێتە هۆی بێزاری مرۆڤەکان بەتایبەت لەکاتی کارکردندا، هۆکارەکەشی بۆ چەند حاڵەتێک دەگەڕێتەوە، لەوانە: ماندووبوون، دڵەڕاوکێ، سەرقاڵی مێشک یان کەمی ڤیتامین.

ماڵپەڕی تەندروستی “هێلس شەت” بڵاویکردووەتەوە، چەندین رێگای جۆراوجۆر بۆ باشترکردنی سەرنجی مرۆڤ بوونی هەیە و سوودی بەرچاویان بۆ چارەسەرکردنی هەبووە، بەڵام لە ئێستادا پسپۆڕانی دەروونناسی کۆمەڵێك رێگای نوێیان دۆزیوەتەوە کە یارمەتیدەرت دەبێت بۆ باشترکردن و چالاککردنەوەی سەرنجەکانت بە شێوەیەکی گونجاو.

یەکەم: ئەنجامدانی خەوی کورت:

شیوازێکی گونجاوە بۆ چالاکردنەوەی خانەکانی مێشک و باشترکردنی سەرنجی مرۆڤ. هاوکات، دەتوانیت لە شوێنی کارکردن و لە گەشتکردنیشدا بەکاریبهێنیت. لەم شێوازەدا پێویستە شوێنێکی ئارام و بێدەنگ بۆ خەوتن هەڵبژێریت، هەروەها دەبێت ماوەی خەوتنەکەت کەم بێت بەجۆرێک 20 خولەک تێپەڕنەکات و کاتێکی زۆر نەخایەنێت، پاشان کاتێک هەستایت بە هێواشیی چاوەکانت بکەرەوە و بە ئارامی دەست بە جوڵە بکە، ئەم رێگایە یارمەتیدەرت دەبێت لە نوێکردنەوەی سەرنجت و پشوویەکی کورت بە مێشکت دەدات.

دووەم: سوودوەرگرتن لە کرداری ئارامبوونەوە “مێدیتەیشن”

کرداری ئارامبوونەوە “مێدیتەیشن” یەکێکە لەو رێگایانەی بۆ چالاککردنەوەی خانەکانی مێشک و سەرنجی مرۆڤ سوودبەخشە، ئەنجامدانیشی لە رێگای دانیشتن لە شوێنێکی ئارام و کۆنتڕۆڵکردنی هەناسە و داخستنی چاوەکانەوە دەبێت.

سێیەم: پشتبەستن بە نووسین:

نووسینی تێبینییەکان یاخود لیستی داواکاریی و ئەرکەکان، یارمەتیدەرێکی گونجاوە بۆ بەتاڵکردنەوەی مێشک و ئارامبوونەوەی سەرنجی مرۆڤ، چونکە بەشێکی کێشەی سەرنج بەهۆی جەنجاڵی و زۆری بابەتەکانەوەیە لە مێشکی مرۆڤدا، هەربۆیە کاتێک قەڵەم دەهێنیت و سەرنجەکانت دەکەیتە سەر کاغەز بارودۆخەکە باشتر دەبێت و سوودێکی زۆر وەردەگریت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش نیشانەی پێشوەختەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.. لەناویاندا لەبیرکردنی جزدانی پارەکەت

لەبیرچوونەوە نەخۆشییەکی دیاریکراو نییە ئەوەندەی چەمکێکی گشتگیرە بۆ هەندێک حاڵەتی نەخۆشی، کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە توانای بیکەوتنەوە لێوردبوونەوە…
Total
0
Share