بەحرەین بووە پاڵەوانی جامی کەنداو

SOCCER-GULFCUP-BHR-OMAN/REPORT

هەڵبژاردەی بەحرەین بووە پاڵەوانی جامی کەنداو، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی عومان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ.

ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین بووە پاڵەوانی جامی کەنداو، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی عومان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ.

هاوکات، هەڵبژاردەی بەحرەین بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بووە خاوەنی نازناوەکە، دوو گۆڵەکەی بەحرەینیش لەلایەن “محەمەد مەحمود و محەمەد ئەسلامییەوە” تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەی عومانیش لەلایەن “عەبدولرەحمان موشەیرفی”یـەوە تۆمارکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا هەڵبژاردەی عومان شەش جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی، سێ جاریش بووەتە پاڵەوان و نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: رووداوەکانی ئەم بەیانییە لێکەوتەی قورسی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پێشێلکاریی ئەنجامداوە و هێرشەکانی ئەم بەیانییەشی، لێکەوتەی قورسیان دەبێت. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share