بەهۆی رادەستکردنی داواکراوێک بە کوەیت لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رادەستکردنەوەی سلێمانی خالیدی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی کوەیت بە وڵاتەکەی لێپرسینەوە لە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ دەکرێت.

نیسان زایر ئەندامی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رادەستکردنەوەی سلێمان خالیدی بە کوەیت پێشێلکردنی ماددەی 21 بڕگەی دووەمی دەستووری عێراقە، کە رێگری لە

رادەستکردنەوەی هەر پەنابەرێکی سیاسیی دەکات بە وڵاتەکەی.

وتیشی، واژۆی پێویستمان کۆکردووەتەوە بەمەبەستی لێپرسینەوە لە عەبدولئەمیر شەمەری و پێدانی روونکردنەوە بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو هەنگاوەیان کە ناڕەزایەتییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share