بەریتانیا: نابێت كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكاران وەكو تاوان دابنرێت

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ناوهێنانی كونسوڵخانەكان لە بەڵگەكانی دادگادا لە كەیسی سزادراوانی بادینان توشی شۆكی كردوون.

كونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر، هاوشێوەی وڵاتانی ئەمریكا، ئەڵمانیا، كەندا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، لەسەر ناوهێنانی كونسوڵ و كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكاران لە كەیسی سزادراوانی بادینان، لە زنجیرە تویتێكدا دەڵێن، بەریتانیا بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی لەبارەی كەیسی سزادراوانی بادینان بینیوە، بە نیگەرانیەوە لەو بەڵگە ناتەواوانە دەڕوانێت، لە پرۆسەی دادگایی كردن و سزادانی پێنج چالاكوانەكەی بادینان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نابێت كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆمەتكاران بە تاوان دابنرێت، بۆیە بەریتانیا داوای پابەندبوونی تەواو دەكات لەهەرێمی كوردستان لەبابەتی سەروەر بوونی یاسا، هەروەكو وڵاتانی دیكە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

لێشاوی كۆچبەران زیادیكردووە و ئەڵمانیا پێشبینیی كێشەی نوێ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی…
Total
0
Share