هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی فەرمانبەران تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا، ی، ک) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیراوە”.

ئاشکراشی کرد، “تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە
(30)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان ڕاگیرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئیسلام ئەركی ھەموو موسڵمانانە

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئایینی ئیسلام ئەركی ئێمە و ھەموو تاكێكی…
Total
0
Share