سوپای ئەمریكا بە هەڵە فڕۆكەیەكی شەڕكەری خۆی خستەخوارەوە

سوپای ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بە هەڵە یەكێك لە فڕۆكە شەڕكەرەكانی لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو فڕۆكەوانەكە بە پەڕەشوت خۆیان هەڵداوە، بەڵام یەكێكیان بە سوكی برینداربووە.

روونیشیكردەوە، فڕۆكەكە لە جۆری ئێف ئەی 18 بووە و بەسەر كەشتیی فڕۆكەهەڵگری هاری ئێس. ترومان-دا فڕیوە، یەكێك لە بەلەمە یاوەرەكانی فڕۆكە هەڵگرەكە “بە هەڵە” مووشەكێكی ئاراستە كردووە.

رووداوەكە ئاستی مەترسییەكان لە رێگای ئاویی دەریای سوور نیشاندەدات، كە ساڵێك بەسەر هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر كەشتییەكانی سنوورەكە لەلایەن یاخیبووە حوسییەكانی یەمەن تێدەپەڕێت،سەرەڕای بوونی هێزی سەربازیی ئەمریكی و ئەوروپی لە ناوچەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share