پۆلیسی دارستان و ژینگە: بە مەبەست 10 دۆنم پوش و دەغلودان سووتێندراوە

دیمەنێكی پاش رووداوەكە

شەوی هەینی ئاگر لە سنووری گوندێكی قەراداغ كەوتەوە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بەمەبەست بووە و چەندین ئامێر و پاتری لەو تاوانەدا بەکارهێنراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 01:20 خولەكی شەوی 16ی ئەم مانگە لە سنووری گوندی هەرگێنەی سەر بە قەزای قەرەداغ، لە چوار شوێنی جیاواز لەماوەی نیو کاتژمێردا ئاگر لە دەغڵودان و پاوانی گوندەکە بەردرا.

دواتر مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بە هاوکاری هاوڵاتیانی گوندەکە و پۆلیسی بەرگریی شارستانیی قەرەداغ توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 10 دۆنم پوش، پاوان و دەغڵودانی هاوڵاتیان سووتا. پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت، “پاش کۆتاییهاتنی ئاگرەکە و گەڕان و لێکۆڵینەوەی وورد، دەرکەوت ئاگرەکان بەمەبەست بووە و چەندین ئامێر و پاتری لەو تاوانەدا بەکارهێنراوە”.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.

بابەتی پێشتر

ئۆ گلۆبۆ: ئەنچیلۆتی و بەڕازیل ڕێککەوتن

بابەتی دواتر

دوو یاریی مێژوویی بۆکسێن لە سعوودیە سازدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share