كەركوك.. لە دووهەفتەی ڕابردوو 17 چەكداری داعش كوژراون

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك بڵاویكردەوە، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 17 چەكداری داعش كوژراون و 18 حاشارگەی ڕێكخراوەكەش خاپووركراون.

فه‌ریق عه‌لی فرێجی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی ڕابردوودا 17 چەكداری داعش لەلایەن هێزەئەمنییەكان و فڕۆكەجەنگییەكانی عێراقەوە كوژراون و 18 حەشارگەی چەكدارانی ڕێكخراوەكەش خاپووركراون.

فرێجی جەختی لەوەشكردووەتەوە، هێزەئەمنییەكان به‌رده‌وامده‌بن له‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌سنووره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، ڕێگریش له‌ هه‌ر جموجۆڵێكی تیرۆرستان دەكەن كە بیانەوێت بۆ پارێزگاكە ئەنجامیبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: دونیایەک تێبینیمان لەسەر کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە

ئەندامێکی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی حکومڕانی لە ڕەگ و ڕیشەوە ڕاستبکەینەوە. لوقمان…
Total
0
Share