پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لەماوەی 105 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوببێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌ بڕی زیاتر له‌ (204) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، پرۆژه‌كه‌ چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت و بریتییه‌ له‌، راكێشانی كارەبا و دانانی ستون بۆ گەڕەكی شەستەكان لە قڕگە فیدەری (263)، گەیاندنی كارەبا و دانانی محاویلە بۆ گوندی (ژاڵەی خواروو) لەگەڵ گۆڕینی تەل و ستوون، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات.

دەشڵێت، بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 204 ملیۆن و 310 هەزار دینار، و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 105 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوببێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاوناكرێتەوە و رادەگیرێت

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاونەكاتەوە و رایبگرێت. بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن تیمێکی ئەمنی هاوبەشەوە دەستگیرکران

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی بەلەمێک لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەئەنجامی گەڕان و پشکنین داوایان لێکراوە خۆیان…
Total
0
Share