ئەمڕۆ چوار زیندانیکراوی بادینان ئازاددەکرێن

دەرگای زیندان

پارێزەری زیندانیکراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار زیندانیکراو ئازاددەکرێن، دوو رۆژی دیکەش زیندانیکراوێکی دیکە ئازاددەکرێت.

بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیکردنەکەیان چوار زیندانیکراوی بادینان ئازاددەکرێن”.

“(باسی لەوەش کرد، “ئەوانەی ئەمڕۆ ئازاددەکرێن بریتین لە (كۆڤان تاریق، نێچیرڤان بەدیع ، سیروان شەریف ،مەحمود ناجی

وتیشی، “دوو رۆژی دیکە زیندانیکراوێکی دیکە بە ناوی ئەمجەد شەریف دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی ئازاددەکرێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە کاتی یاریکردندا پەت لە ملی ئاڵا و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەو كەسەی خۆی دەكردە "دادوەر و پزیشك و پارێزەر" سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share