راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا پەیامێك دەربارەی هەسەدە بڵاودەكاتەوە

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەربارەی هەسەدە رایدەگەیەنێت، ئێمە پشتیوانیی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان دەکەین و دەشڵێت، پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش ئەوەی دەوێت.

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئێمە پێویستمان بە توانایەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاریی ئیدارەی داهاتووی (ترەمپ)مان کردووە.

وتیشی، “دووەم پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیابین لەوەی کە ئێمە پشتیوانیی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن”.

پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیابین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوامبن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بوون و، هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کامپەکانی زیندانەکان، وەك ئەوەی جەیک سولیڤان دەیڵێت.

روونیشیكردەوە، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانەكانیان لە ژن و منداڵ لەوێن، کە ئەگەر هەموویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share