ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم زیاتر هەڵکشا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 725 کەس وەک توشبووی نوێ تۆمار کراون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، پارێزگای دهۆک زۆرترین توشبوونی تێدا تۆمارکراوە بە 314 کەس و دواتر شاری هەولێر بە 241 توشبووی نوێ و سلێمانیش 145 کەس ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە.

ئامارەکە نیشانی دەدات لە ئیدارەی گەرمیان 24 کەس و لە ڕاپەڕین یەک کەس وەک توشبووی نوێ تۆمار کراون.

هاوکات لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە دهۆک سێ کەس و لە هەولێر یەک کەس و لە ئیدارەی ڕاپەڕینیش کەسێک بە هەمان هۆکار گیانی لە دەستداوە.

لەو ماوەیەشدا 238 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەراندووە کە 89 کەسیان لە دهۆک بووە و 68 کەس لە سلێمانی و 65 کەسیش لە پارێزگای هەولێر.

No photo description available.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەی شامی نوێ چییە کە عێراق و ئوردون و میسر لەبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن؟

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر 32 کەس گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share