ئەم كەسانە زیاتر دووچاری نەخۆشییەكانی دڵ دەبن

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ئەو كەسانەی نەخۆشیی ڕەبۆ و هەستیارییان هەیە زیاتر دووچاری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دەبن.

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەنجامدراوە كە تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، پشكنین بۆ 10 هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 57 ساڵاندا بووە.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوتووە، ئەو كەسانەی ڕەبۆ و هەستیارییان بە خواردەمەنییەكان هەیە یاخود هەستیاریی پێست و هەناسەدانیان هەیە زیاتر دووچاری نەخۆشییەكانی دڵ دەبن بە بەراورد بەو كەسانەی ئەو گرفتە تەندروستییانەیان نییە.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە ، ئەو كەسانەی ڕەبۆ و هەستیارییان هەیە دووچاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبن كە هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

ئاماژە بەوە كراوە، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ، قەڵەوی، شەكرە و جگەرەكێشان هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و مەترسی لەسەر ئەو كەسانە زیاتر دروستدەكات كە تەمەنیان لە نێوان 39 بۆ 57 ساڵاندایە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

بابەتی دواتر

دەیان كۆچبەر بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share