کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی پچڕپچڕ لەهەندێک کات، لەناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخەبەرزەکان و سنووریەکان دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، لەئێوارەدا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەشەودا کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت،  پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، سبەی دووشەممە لەکاتەکانی بەیانی تەم درووست دەبێت لەسەر بەشێک لەناوچە جیاجیاکان، بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  13 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 13  پلەى سیلیزى

دهۆک      : 12   پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 14  پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   13 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران  :  10 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
زیاتر ببینە

دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكانی پێنجوێن و شارەزوور
توركیا و پەكەكە هیچیان لەبارەی بوونەقوربانیی گەریلاوە نەوتووە

دوای هەفتەیەك لە بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر چەند ناوچەیەكی پێنجوێن و شارەزوور لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا نە توركیا،…
Total
0
Share