پڕۆژەی شامی نوێ چییە کە عێراق و ئوردون و میسر لەبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن؟

بڕیارە لەبارەی هەماهەنگی ئابوری و بازرگانی نێوانیان بەرپرسانی هەریەک لە وڵاتانی میسر و ئوردون سەردانی عێراق بکەن و گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە پڕۆژەیەک کە ئێستا بە “شامی نوێ” ناو دەبرێت.

بەپیی زانیاریەكان كە تا ئێستا بڵاوكراوەتەوە پرۆژەی “شامی نوێ‌” بە ڕاكێشانی هێلێكی بۆری نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن لەوێشەوە بۆ میسر دەستپێدەكات، بەناوی هێڵی بۆری (بەسرە- عەقەبە، درێژیەكەی 1700 كلیۆمەترە و تێچوەكەی بە بڕی نزیكەی 18 ملیار دۆلار خەڵمێنراوە.

ناوەڕۆکی پڕۆژەکە بە جۆرێکە کە هەریەک لە وڵاتانی ئوردون و میسر نەوتی عێراقیان خوارتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان پێدەگات و لە بەرامبەردا هەردوو وڵات یارمەتی عێراق دەدەن لە وەبەرهێنان و بوژانەوەی ژێرخانەکەیدا.

لەپای هاوكاریی هەریەك لە ئوردن و میسر بۆ عێراق، عێراق دەرگایەكی دیكەی كڕینی كارەبا بەڕووی وڵاتانی دراوسی دەكاتەوە و كارەبا لە میسر و ئوردنەوە هاوردە دەكات.

بە پێی ئامارەکانی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە،  داهاتی ناوخۆی ئەو سێ وڵاتە پێكەوە دەگاتە زیاتر لە 500 ملیار دۆلار و چڕی دانیشتوانیشیان نزیكەی 150 ملیۆن كەس دەبێت، بە پێی نیشاندەرەكانی بانكی نێودەوڵەتی قەبارەی بەرهەمی هەر سێ وڵاتەكە پێكەوە (580.7)ملیار دۆلاری ساڵانەیە، لەو بڕەش پشكی میسر 303 ملیارەو ئوردون 43.7 و عێراقیش 234 ملیار دۆلارە.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆجەلان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم زیاتر هەڵکشا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
Total
0
Share