واشنتن پاڵپشتی بۆ كورد دووپاتدەكاتەوە و وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

هێزێكی ئەمریكی لە سنوورەكانی نێوان ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان فۆتۆ: گێتی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتیی واشنتن بۆ كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دووپاتدەكاتەوە و دەشڵێت، خوازیارە توركیا هاوبەشبێت لە لەناوبردنی داعش لە سوریا.

نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، كورد بەشێكی گرنگە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بەشداریشبوون لە هێنانەدی دەستكەوت لەسەر ئاستی مەیدانی.

وتیشی، هاوپەیمانیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەرفراوان و جۆراوجۆرە “هاوبەشە كوردەكانمان بەشێكی گرنگی ئەم هاوپەیمانییەن، دەشمانەوێت درێژە بە كاركردن لەگەڵ توركیا بدەین وەك هاوبەشێكی ئەمنیی متمانەپێكراو بۆ هێنانەدی ئامانجەكانمان لە سوریا”.

بە وتەی ئەو ئامانجی هاوبەشیان لە سوریا لەگەڵ توركیا هەیە، یەكێك لەو ئامانجە سەرەكییانە خۆی لە لەناوبردنی داعش و ئەندامانی گروپە پەڕگیرەكانی ناو سوریا دەبینێتەوە و وتی، “نامانەوێت ئەو هەوڵە ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە”.

وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامدانەوە بوو بۆ لێدوانێكی پێشتری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەربارەی مەترسییە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی بەهۆی بوونی سەربازیی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی فورات، داواشیكرد هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری سوریا بكشێنەوە.

بابەتی پێشتر

رافینیا هەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەكات

بابەتی دواتر

كەریم بنزیمە ئامانجی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاز هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی پیاز دابەزیوە و یەك كیلۆی لە 2500 دیناربووە بە 1000 دینار.…
Total
0
Share