ڤیدیۆ.. بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر 32 کەس گیانیان لە دەستدا

دوای پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە باکوری شاری سوهاجی لە میسر تا ئێستا گیان لە دەستدانی 32 کەس و بریندار بوونی 66 کەسی دیکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

ناوەندی سەرپەرشتیاری ڕێگەی ئاسنی لە میسر لەبارەی هۆکاری ڕوداوەکەوە ئاشکرایکردووە، “دوگمەی برێکی لە ناکاو لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ڕاکێشراوە و ئەوەش بووەتە هۆی وەستانی شەمەندەفەرەکە و دواتر شەمەندەفەری دووەم لە پشتەوە خۆی پێدا کێشاوە و بووەتەهۆی لە دەرچوونی دوو فارغۆنی شەمەندەفەرە وەستاوەکە.

بەهۆی کۆنی و نوێنەکردنەوەی ڕێگەی ئاسنی لە میسر مەترسییەکی زۆر لەسەر سەرنشینانی بەشێک لە شەمەندەفەرەکانی میسر هەیە و سێ ساڵ پێش ئێستاش عەبدولفەتاح سی سی، سەرۆککۆماری میسر ڕایگەیاند، پێویستیان بە 10 ملیار پاوەنی میسری هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگە ئاسنینەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى ترەمپ پەسەند دەکات

رۆژنامەیەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ئێران پێشنیارەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەند دەکات. رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى…
زیاتر ببینە

ڕووانگەی سووری: دەبێت گرتەڤیدیۆی کامێراکانی ناو زیندانی کۆبانێ بڵاوبکرێتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی کامێراکانی ناو زیندانی کۆبانی دەکات. ڕووانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share