كامپی هۆل.. “منداڵدانی بەرهەمهێنانی نەوەیەكی نوێی داعش”

دیمەنێكی كامپی هۆل

لە پاڵ ئەوەی جیهان كامپی هۆلی لەبیركردووە، بەڵام تەرمەكانی نێو ئەو كامپە لە زیادبووندان و ڕێژەی كوشتن تیایدا بەرزبووەتەوە، تەنانەت ناوچەیەكی نێو كامپەكە بە كە بە “پاشكۆ” ناوبراوە وەك لانكەی داعش ناودەبرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی عەرەبییە، “پۆلیسێكی كامپەكە بە دەمانچەی بێدەنگ كوژراوە و بەرپرسێكی ناوچەكەش بە گولە كوژراوە و كچەكەی بریندار كراوە، پیاوێكی عێراقیش هەر لەناو ئەو كامپەدا سەری بڕدراوە”.

لەنێو كامپی هۆلدا كە 62 هەزار خێزانی چەكدارانی داعشی تێدایە، لە مانگی ڕابردوودا 20 ژن و پیاو كوژراون.

بەرپرسانی كوردی ناوچەكە كە كامپەكە بەڕێوەدەبەن ئاشكرایانكردووە، “ژمارەی كووشتن لەناو ئەو كامپەدا لە مانگی ڕابردوودا بەراورد بە پێشوو سێ هێندە زیادی كردووە، چەكدارانی داعش ئەنجامیانداوە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دووژمنەكانیان”.

لە ئێستادا پرۆسەی ناردنەوەی چەكدارە داعشە بیانییەكانی كامپەكە ڕاوەستاوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر بەهۆی كۆرۆناوە ئەو پرۆسەیە خاو بوبووەوە.

نەتەوەیەكگرتووەكان و چەندین لایەنی دیكەی نێودەوڵەتی، هۆشداری دەدەن لە مەترسی گۆڕانی هەزاران منداڵی نێو كامپی هۆل بۆ كەسانی پەڕگیر و توندڕەو.

منداڵدانی توندڕەوەكان

عەبدوڵا سلێمان عەلی، شارەزا لە كاروباری توندڕەوی بە ئاژانسی ئەی پی ڕاگەیاندووە، “كامپی هۆل دەبێتە منداڵدانێك كە نەوەیەكی نوێی توندڕەو بەرهەمبهێنێت”.

ئەو شارەزایە ئەوەشی وتووە، كامپەكە ژن و بێوەژن و منداڵ و ئەندامەكانی چەكدارانی داعشی تێدایە، زیاتر لە 80%ی دانشیتووانی ژن و منداڵن.

“پاشكۆ”.. لانكەی داعش

هەرچەندە زۆربەی دانیشتووانی بە ڕەگەز عیراقی و سورین، بەڵام 10 هەزار كەسی خاوەن ڕەگەزنامەی 57 وڵاتی دیكەی تێدایە، بەڵام ئەوان لە جێگایەكی زۆر پارێزراودا داندراون كە ناوی “پاشكۆ”ی لێ نراوە، كە تا ئێستا زۆربەیان هەواداری سەرسەختی داعشن.

دانیشتووانی “پاشكۆ” بە مەترسیدارترین پاڵپشتیكاری داعش هەژمار دەكرێن، بەڵكو هەندێك پێیان وایە سەرچاوەی كوشتنەكانی نێو كامپەكە ئەوان بن.

بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن، وا لە دانیشتووانی كامپی هۆل بكەن، هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی كوردی نەكەن و گوێڕایەڵیان نەبن.

شانەی پاكتاوكردن

بەدران چیا كورد، بەرپرسی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “شانە نوستووەكانی داعش لە سوریا لە پەیوەندیدان لەگەل كامپی هۆل”.

عەبدوڵا سلێمان عەلی ئاماژەی بەوەكردووە، “لە پشت زیادبوونی تاوانەكانی نێو كامپەكە هۆكار زۆرن، داعش زۆر هەوڵدەدات كە ئایدۆلۆژیای خۆی بەسەر كامپەكەدا بسەپێنێت”.

كوشتن لەژێر باڵی تاریكیدا

بەگوێرەی سەنتەری زانیارییەكانی ڕۆژئاوا، كە چاودێری هەواڵەكانی ئەو ناوچانە دەكات كە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان، لەنێو 20 كوژراودا لە مانگی كانونی دووەم، پێنج كەسیان ژن بوون.

سەنتەرەكە ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “كۆی قوربانییەكان هاوڵاتیی سوری و عێراقی بوون، تەنانەت یەكێكیان ئەندامی هێزەكانی پۆلیس بوون و بەشێكیشیان لەنێو خێوەتەكەی خۆیاندا كوژراون”.

تەنانەت ئەو سەنتەرە و ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەیان ئاشكرا كردووە، هەندێك لە قوربانییەكان لە پشتەوە و لە نزیكەوە گولە لە سەریان دراوە.

بابەتی پێشتر

عەلی باپیر بە كەسی یەكەم هەڵبژێردرایەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: باندێکی لەشفرۆشیمان دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share