وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات دەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندیی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پشتبەست بە نووسراوی دادگای فیدرالی، تەرخانکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، ئەو پارەدارکردنە بۆ مووچەی خانەنشینی شارستانی و سەربازی، بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی،شایستەی کاروباری شەهیدان، ئەنفالکراوان گرێبەست و شایستەی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ مانگی شوباتی 2024.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، تەنیا بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە پارە خەرجدەکرێت و مووچەی مانگی ئازار خەرجناکەین، تاوەکو رێکارە بانکییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە تەواونەکرێن. وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاریەتی یاسایی لە ئەستۆدایە بەرامبەر ئەو داتاو زانیارییانەی پەیوەست بە مووچەخۆران بۆ بەغدادی ناردوون.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی…
Total
0
Share