عەلی باپیر بە كەسی یەكەم هەڵبژێردرایەوە

عەلی باپیر

لە یەكەم ڕۆژی كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی، عەلی باپیر بە كەسی یەكەم هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات دانیشتنی یەكەم ڕۆژی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێكرد.

میدیای فەرمی حزبەكە بڵاویكردەوە، پاش ئه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرایه‌وه‌ و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ عه‌لی باپیر-یان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكرد، به‌ده‌نگدانی ئاشكرا و به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان عه‌لی باپیر بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرا.

كۆنگرە، كە بە ئامادەبوونی 892 ئەندام سازدەكرێت، بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت و تیایدا جگە لە تاوتوێكردنی پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەكە و دیاریكردنی هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی داهاتووی كۆمەڵ، ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن.

كۆمەڵی ئیسلامی له‌ 31ـی ئایاری 2001 ڕاگه‌یه‌نراوه و خاوەن حەوت كورسی پەرلەمانە، عەلی باپیر، بەدرێژایی ماوەی دامەزراندنی حزبەكە بەرپرسی یەكەم و ئەمیری بووە.

بەپێی زانیارییەكان دیارترین گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەكانی كۆنگرەی كۆمەڵ، لابردنی ناوی (ئیسلامی)یە لە ناوی حزبەكە، لەگەڵ گۆڕینی ناوی (ئەمیر) بۆ پۆستێكی دیكە.

بابەتی پێشتر

بۆکسێنەرێکی عێراقی لە ماڵەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

كامپی هۆل.. "منداڵدانی بەرهەمهێنانی نەوەیەكی نوێی داعش"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share