پۆلیسی هەولێر: باندێکی لەشفرۆشیمان دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات ڕایگەیاند کە باندێکی لەشفرۆشییان لە هەولێر دەستگیرکردووە و زۆرینەی ئەندامەکانی باندەکە ژن بوون.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وتی، “دوای بەدواداچوون و ڕەزامەندیی دادگا بۆ باندێکی لەشفرۆشیی کە ژمارەیەن 11 کەس بوون دەستگیرکران”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەو ئەندامانەی باندەکە هەشتیان ژنن و سیانیان پیاوبوون.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی، تەمەنی ئەندامانی باندەکە لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە، خەڵکی هەولێر نەبوون لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون.

ڕاشیگەیاند، ڕەوانەی دادگا کراون بۆ تەواوکردن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

ئاماژەی بەوەکرد کە لە بەرواری 5ی شوباتدا باندێکی دیکەی لەشفرۆشییان لە هەولێر دەستگیرکردووە کە ژمارەیان حەوت کەس بووە و جواریان ژن و سیانیان پیاو بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ تیایدا دوو چه‌كدار له‌ ته‌ندروستكارێك ده‌ده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.…
Total
0
Share