ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا لە فەرمانبەران قەدەغە دەكرێت؟
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندن لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بە ئینتەرنێتی میری لە فەرمانگەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك بووە و دەشڵێت، “لە ئێستادا بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بە ئینتەرنێتی میری لە فەرمانگەكان ئاسایی بووەتەوە و وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن دیراسەی دەكات و دواتر بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدات”.

دلێر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندن لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر بۆ ماوەی هەفتەیەك بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بە ئینتەرنێتی میری لە فەرمانگەكان ڕاگیرا كە بەشێوەی ئەزموونی بوو ئێستا ئاسایی بووەتەوە و بە ئینتەرنێتی میریی فەرمانبەران سۆشیال میدیا بەكاردەهێنن تا ئەو كاتەی بڕیاری كۆتایی دەدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دیراسەی دەكات و دواتر بڕیاری كۆتایی دەدات كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ئینتەرنێتی میری بەكار بهێندرێن یاخود قەدەغە بكرێن.

لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەی یەك هەفتە بڕیاری ڕاگرتنی سۆشیال میدیا بە ئینتەرنێتی میری لە فەرمانگەكان دران كە هەریەك لە فەیسبووك، یوتیوب، سناپ چات و ئینستاگرام داخران و تەنها مامەڵەی فەرمانگەكان كاری لەسەركرا.

بابەتی پێشتر

حەوت زانیاری لەسەر ورچی جەمسەری

بابەتی دواتر

یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی كەركوكەوە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵادزێ.. دوو كەس برینداركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت كەسێك تەقەی لە دوو برا كردووە و هەردووكیان برینداركراون بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین،…
Total
0
Share