“بەکارهێنانی تایبەت”ی هەندێک لە هێدفۆنەکانی ئەپڵ پەسەندكرا

كارگێریی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی “FDA” رەزامەندی نیشاندا لەسەر تایبەتمەندیی “یاریدەدەری بیستن”ی نوێ لە ئەپڵەوە، كە كاردەكات لەسەر زیادكردنی دەنگ بۆ ئەو كەسانەی گرفتی گوێ گرانیی ئاسایی تا ناوەندیان هەیە، بەبێ ئەوەی پێویست بە بڕیاری پزیشك بكات.

ئەم تایبەتمەندییە لە پاییزی ئەمساڵ بەردەست دەبێت لەڕێی نوێكردنەوەیەكی بەرنامەی بێبەرامبەر، بەڵام تەنها لە گوێبیستەكانی “ئایرپۆدز پرۆ 2 – AirPods Pro 2” و ئامێرەكانی ئایفۆن و ئایپادی نوێكراوە بە سیستمی iOS 18 كاردەكات، تایبەتیشە بەو پێگەیشتووانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ و زیاترە.

لاوازیی بیستن لە گرفتە تەندروستییە دیارەكانە، تەنها لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاتر لە 30 ملیۆن كەس بەدەستییەوە دەناڵێنن بەهۆی چوونە تەمەن، یان رووبەڕووبوونەوەی دەنگی بەرز یان دۆخی تەندروستیی تایبەتەوە.

بەپێی دامەزراوە ئەمریكییەكە، لاوازیی بیستن تەنها كاریگەری لەسەر توانای بیستن نییە، بەڵكو درێژە دەكێشێت بۆ پەیوەندیی كەسی و توانای كاركردن، سەرەڕای ئاستی خۆشگوزەرانیی تاك.

تایبەتمەندییەكە رێگە بە بەكارهێنەر دەدات بەرزی و نزمیی دەنگ و میوزیك و هاوسەنگییەكەی بەپێی پێویستییەكانی خۆی كۆنتڕۆڵبكات، بەبێ پێویست بوونی بە سەردانی پسپۆڕی گوێ و بیستن.

بابەتی پێشتر

تەیف سامی رەزامەندیی دەربڕیوە و 600 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە دەنێرێت

بابەتی دواتر

سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share