سعودیە: هەموو توشبووانی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە ئاشكرایكرد، هەموو توشبووانی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە چاكبوونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستیی سعودیە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ئەو هاوڵاتییانەی توشی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوون، هەموویان پەتاكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.”

دوو هەفتەی لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستیی سعودیە باسی لەوە كردبوو كە 10 كەس لەو وڵاتە توشی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام بە درێژایی ڕۆژانی دواتر هیچ هەواڵێك لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبووان و تۆماركردنی توشبووی نوێ بڵاونەكرایەوە.

سەبارەت بە كوتانی خەڵكی سعودیە بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە دەڵێت، “وادەی كوتانی هاوڵاتییان دواخراوە، بەڵام هەمووان دوو جار بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا دەكوترێن.”

بابەتی پێشتر

ئێران بەرپرسیارێتیی تەقینەوەكانی بەغداد دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل

بابەتی دواتر

"نابێت بودجە بەو جۆرە تێبپەڕێندرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share