سیستمی دژەمووشەك بۆ فڕۆكەكانی گواستنەوەی شمەك دادەنرێت

كارگێڕیی فیدراڵیی فڕۆكەوانیی ئەمریكا دەڵێت، كۆمپانیای فیدێكس داوایكردووە سیستمی دژەمووشەك بۆ فڕۆكەكانی گواستنەوەی شمەك دابنرێت.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی دامەزراوە ئەمریكییەكە بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیاكە داوایكردووە سیستمەكە بەجۆرێك بێت وزەی لەیزەر لەڕێگەی تیشكی ژێرسوورەوە ئاراستەی هەر مووشەكێك بكات كە بنرێت بە فڕۆكەكەوە، بۆ ئەوەی تیشكەكە ببێتە ڕێگر لەوەی مووشەكەكە شوێن گەرمیی فڕۆكەكە بكەوێت.

هۆكاری داواكارییەكەی كۆمپانیای فیدێكس، ڕووداوەكانی چەند ساڵی ڕابردوون كە ژمارەیەك فڕۆكەی سیڤیل ڕووبەڕووی تەقەلێكردن بوونەتەوە، وەك كارگێڕیی فیدراڵیی فڕۆكەوانیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە.

دامەزراوەكە دەڵێت، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، چەندین كۆمپانیا سیستمی دژەمووشەكیان دروستكردووە بەمەبەستی جێگیركردنیان لەسەر فڕۆكەی گواستنەوەی شمەك لەپێناو پاراستنیان لە هێرشی مووشەكی.

لە ماوەی 45 ڕۆژی داهاتوودا ڕێكخەرانی گەشتەكانی فڕۆكەوانی، گوێ لە بیرۆكە و پێشنیازی دیزاینەران دەگرن بۆ ئەوەی سیستمێكی دژەمووشەك بخەنەسەر فڕۆكەیەكی ئێرباس “A321-200”.

ساڵی 2003 دوای فڕینی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بە ماوەیەكی كەم، مووشەكێك باڵی فڕۆكەیەكی ئێرباس A330ی پێكا و فڕۆكەكە بە ناچاری گەڕێندرایەوە بۆ فڕۆكەخانەی بەغداد.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: کلکدارێک کە تەمەنی چوار ملیار ساڵە نەبوونی ژیان لەسەر مەریخ یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئیمامی غەزالی کێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ‘ئەلوو’ لە چییەوە هاتووە؟

چەندین دەنگۆ و زانیاریی جۆراوجۆر لەبارەی وشەی “ئەلوو”ـەوە بڵاوبووەتەوە، کە لەگەڵ دەستپێکردنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دەوترێت، هەندێک پێیان وایە…