هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، توشبوونی 67 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 433 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 67 توشبووی نوێ لە شارەكاندا تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 983 توشبوو چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە لە هەولێر و سلێمانی بوون.

ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 105 هەزار و 769 كەس، لەو ژمارەیە 95 هەزار و 410 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 459 توشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی سزادراوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی…
Total
0
Share