سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، سێ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەک حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە قەزای کۆیە و دوو حاڵەتیش لە ناحیەی تەقتەق تۆمارکراون.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و لە کاتی تووشبوونیان بە سکچوونی توند بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئاشکراشیکرد، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەفتانە بڕی چوار ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – سلێمانی تەرخاندەکرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەی ئەنجامدا، لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەی دواکەوتنی تەواوكردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی. لە…
Total
0
Share