توێژینەوەیەک: شووتیی کۆن تاڵ و ژەهراوی بووە

توێژینەوەیەکی نوێ باس لەوەدەکات، یەکەم شووتی کە چێنراوە نزیکەی شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا بووە، تامەکەشی تاڵ بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەرکەسێک شووتییەکەی بخواردایە دەیکوشت.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، پێشینەکان لە ئەفریقا یەکەمجار شووتییان بەرهەمهێناوە، بەڵام تەنها ناوکی شووتییەکەیان خواردووە.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، کە شیکارییان بۆ بۆهێڵی شووتییە کۆنەکان کردووە، دەرکەوتووە، شووتی لەسەرەتادا “تامی تاڵ و بکوژ” بووە.

توێژەران دەڵێن، گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا، لە شەپۆلەکانی گەرما، ڕوودانی گڕکانەکان و وشکبوونەوە دەکرێت کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کێڵگەی بەرهەمە خۆراکییەکان هەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ئەگەری هەیە وەک هۆکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا تاڵی و ژەهراویبوونەکەی بۆ بگەڕێتەوە، تەنها شتێک بتوانێت یارمەتیدەربێت چاککردن و گونجاندنی کێڵگەکانە لەلایەن جوتیارانەوە بەوجۆرەی کە پێویستە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی خوێندنگەكانەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

چاڤی داوای زیاتری لە ئیدارەی بەرشلۆنە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share